خوای گه‌وره زه‌مه‌نی دیاری كردووه، خۆشه‌ویسترین زه‌مه‌ن و كاتیش ئه‌و مانگانه‌ن، كه پێیان ده‌گوترێ (أشهر الحرم) له‌ناویشیاندا مانگی زولحیجه پیرۆزترینیانه، گه‌وره‌ترین كاتیش له‌و مانگه‌دا، ده ڕۆژی یه‌كه‌می زولحیجهن، كه پێیان ده‌گوترێ (عشر ذي الحجة).
ئه‌و ڕۆژانه وێڕای ئه‌وه‌ی كاره‌كانی حه‌جیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێ، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا دەرفەتی گرینگن له ته‌مه‌نی ئۆممه‌تی ئیسلامی و ژیانی موسوڵمانان، ڕۆژانی دابارینەو دابه‌زینی فه‌یز و به‌ره‌كه‌تی خوای گه‌وره‌ن، كه به‌هۆیه‌وه به هه‌زاران موسوڵمان له ته‌واوی دونیا سوودی لێ ده‌بینێ و زەخیرەی قیامەتی تێدا زیاد دەکات.
ئه‌و ڕۆژانه وه‌كو ڕۆژانی سه‌ره‌تایی هه‌ر مانگێكی تر نین، به‌ڵكو ڕۆژانێكن چه‌ندین فه‌زڵ و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه، كه لێره‌دا به چەند خاڵێك باسی لێوه ده‌كه‌ین:
1- خوای گه‌وره سوێندی به‌و ڕۆژانه خواردووه، هه‌ر وه‌ك له قوڕئانی پیرۆزدا هاتووه و ده‌فه‌رمووێ: (وَالْفَجْرِ، وَلَيَالٍ عَشْرٍ) الفجر: 1-2. واته: سوێند به به‌ره‌به‌یان، سوێندم به‌و شه‌وانه‌ی كه ده شه‌ون (هه‌ندێك ده‌ڵێن ده شه‌وی كۆتایی ره‌مه‌زانه، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن ده شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی (ذي الحجة یه كه كاتی ئه‌نجامدانی حه‌جه، هه‌ردوو بۆنه‌كه‌ش پیرۆزن.
2- هه‌ر له‌قوڕئاندا خوای گه‌وره باسی ئه‌و ڕۆژانه ده‌كات و به‌ڕۆژانی دیار و زانراو ناویان ده‌بات، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ: (وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَعْلُومَاتٍ) الحج: 28. واته: یادی خوا بكهنو ناوی پیرۆزی به‌رده‌وام له‌سه‌ر زاریان بێت له‌ڕۆژانێكی دیاریكراودا (كه رۆژانی عه‌ره‌فه و جه‌ژنی قوربانه).
3- پێغه‌مبه‌ری ئازیز ئه‌و ڕۆژانه‌ی به گه‌وره‌ترین ڕۆژانی دونیا ناو بردووه، هه‌روه‌ك له‌و فه‌رمووده‌دا ده‌فه‌رمووێ: (مَا مِنْ أَيَّامٍ الْعَمَلُ الصَّالِحُ فِيهَا أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنْ هَذِهِ الأَيَّامِ الْعَشْرِ قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ وَلا الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ؟ قَالَ: وَلا الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ إِلا رَجُلٌ خَرَجَ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ ثُمَّ لَمْ يَرْجِعْ مِنْ ذَلِكَ بِشَيْءٍ) صحیح ابن حبان: ج/9 ص/164. واته: هیچ رۆژێك به‌قه‌د رۆژانی زیلحیجه لای خوای گه‌وره باشتر و به‌خێرتر نین، كه كرده‌وه‌یان تێدا پیرۆز بێت وه‌كو ده ڕۆژی زولحیجه، پرسیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا جیهادیش له‌پێناو خوا؟ فه‌رمووی: به‌لێ جیهادیش له پێناو خوا، مه‌گه‌ر كه‌سێك به نه‌فس و سامانه‌وه رووی كردبێته جیهاد و نه‌گه‌ڕابێته‌وه.
4- ئه‌و ده ڕۆژانه گه‌وره‌ترین ڕۆژی دونیایان له‌خۆ گرتووه، كه ڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌یه، عەڕهفهش گه‌وره‌ترین ڕوكنی حه‌جه و بێ ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕوكنه، ته‌نانه‌ت حه‌جیش قه‌بوول نابێ.
5- خێر و چاكه له‌و ڕۆژانه‌دا چه‌ند قات ده‌بنه‌وه، بۆیه ئه‌نه‌سی كوڕی مالك ده‌فه‌رمووێ، له‌باره‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌وه گوتراوه، هه‌ر ڕۆژێك به هه‌زار ڕۆژه، به‌ڵام عه‌ڕه‌فه به ده هه‌زار ڕۆژه له خێر و چاكه و گه‌وره‌ییدا. هه‌روه‌ها حه‌سه‌نی به‌سری ده‌فه‌رموێ: به‌ڕۆژوو بوونی هه‌ر رۆژێك له‌و ده ڕۆژه به قه‌د دوو مانگ خێری گه‌وره‌یه.
6- پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لەسەر بێت) فه‌رمانی داوه، به زۆر زیكركردن له‌و رۆژانه، هه‌روه‌ك عەبدوڵڵای كوڕی عومەر دەفەرموێت: پێغەمبەر صلی اللەعلیە وسلم فەرمووی: « مَا مِنْ أَيَّامٍ أَعْظَمُ عِنْدَ اللَّهِ سُبْحَانَهُ ؤلَا أَحَبُّ إلَيْهِ مِنْ الْعَمَلِ فِيهِنَّ مِنْ هَذِهِ الْأَيَّامِ الْعَشْرِ، فَأَكْثِرُوا فِيهِنَّ مِنْ التَّهْلِيلِ ؤالتَّكْبِيرِ ؤالتَّحْمِيدِ ». رواه الإمام أحمد في مسنده. واتە: هیچ ڕۆژانێک نییە گەورەتر بن لەلای خوا و خۆشەویستتر بن و كردەوەی تێدا خۆشەویستتر بێ لەلای خوا لەم دە ڕۆژانەی سەرەتای مانگی ذوالحجة: كەواته زۆر زیكر و تەكبیر و تەهلیلی تێدا ئەنجام بدەن.
7- گه‌وره‌یی ئه‌و ده رۆژه له‌وە زیاتر ده‌ر ده‌كه‌وێت كه مه‌وسمی حه‌جه و فه‌ڕزی حه‌جی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، كه ئه‌نجامدانی ئه‌و فهڕزهش خێر‌و گه‌وره‌یی و پاداشتی زۆری هه‌یه و به‌و هۆیه‌وه مرۆڤ له گشت تاوان و گوناهه‌كان پاك ده‌بێته‌وه.
8- ڕۆژی جه‌ژنی قوربانیش ده‌كه‌وێته ناو ئه‌و ده ڕۆژانه‌ی مانگی (ذي الحجة)، كه ئه‌مه‌ش جه‌ژنی ئۆمه‌تی ئیسلامییه و ڕۆژێكیشه له ڕۆژه گه‌وره‌كانی دونیا، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لەسەر بێت) ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ أَعْظَمَ الْأَيَّامِ عِنْدَ اللَّهِ تَبَارَكَ وَتَعَالَى يَوْمُ النَّحْرِ ثُمَّ يَوْمُ الْقَرِّ) سنن أبی داود: ج/2 ص/148. واته: گه‌وره‌ترین ڕۆژ لای خوای گه‌وره، ڕۆژی جه‌ژنی قوربانه، دوای ئه‌ویش (یوم القر) واته ئه‌و ڕۆژه‌ی دوای جه‌ژن دێت.
9- به‌رۆژووبوون له‌و ده ڕۆژانه، به‌تایبه‌تی ڕۆژی عه‌ڕه‌فه، گوناهی ساڵێكی ڕابردوو و داهاتوو ڕه‌ش ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا(دروودی خوای لەسەر بێت) ده‌فه‌رموێ: (صِيَامُ عَرَفَةَ إني أَحْتَسِبُ على اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ التي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ التي بَعْدَهُ) سنن أبی داود: ج/2 ص/321. واته: به‌ڕۆژووبوونی ڕۆژی عه‌ڕه‌فه وای ده‌بینم خوای گه‌وره به‌هۆیه‌وه تاوانی ساڵی داهاتوو و ڕابرددوو له‌سه‌ر مرۆڤ ڕه‌ش ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه حاجیان ناگرێته‌وه، هه‌روه‌ك پێشتر ڕوون كراوه‌ته‌وه
بۆچوونه‌کان